ئه‌رشیف: ئه‌ركه‌كانی بریتییه له وه‌رگرتن و ده‌ركردن و ئه‌رشیفكردنی هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ی، كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆمار دێن، یاخود ده‌نێردرێن.
:بڕوانامه‌كان: ئه‌ركه‌كانی بریتییه له پێدانی بڕوانامه به خوێندکار
جۆرەکانی بڕوانامەی دەرچوون وپێداویستیەکانی:
١-بڕوانامه‌ی بە نمرە: ئه‌م بروانامه‌یه ئینگلیزی ده‌رده‌چێت ، نمرەی هەر چوار سیمستەری خوێندراو و ژمارەی یەکە و ڕیزبەندی و کۆنمرەی خوێندکار لە خۆ دەگرێت، ئاراستەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی ڕاستاندنی(تصدیق کردنی).
پێداویستیەکان( کۆپی پاسپۆرت وە ئەگەر پاسپۆرت نەبوو ناوی خوێندکار بە رێنوسی زمانی ئینگلیزی، 6 وێنەی رەنگاورەنگ، 60 هەزار, بۆ پەسەندکردنی وەزارەت).
٢-بڕوانامه‌ی هه‌ڵواسین (دیواری): ئه‌م جۆره بڕوانامه‌یه ته‌نها به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت وناوی خوێندکار و بەشەکی و ساڵی دەرچوونی لە خۆ دەگرێت و هیچ نمرەیەک لە خۆ ناگرێت.
پێداویستیەکانی: کۆپی پاسپۆرت هەروەها بڕی 60 هەزار دینار .
پشتگیری ئاسایی دەرچوون: ئەم پشتگیریە بە شێوەیەکی ئاسایی لە تۆماری پەیمانگە دەکرێت، تەنها ئاماژە بە ناوی خوێندکار و بەسەکەی و ساڵی دەرچوون دەکرێت، پێویست بە هیچ پێداویستیەک ناکات بە زمانی(کوردی) دەردەکرێت.
پشتگیری دەرچوونی بە نمرە: ئەم پشتگیریە تەنها تێکرای دەرچوون و ڕیزبەندی خوێندکار لە خۆ دەگرێت بۆ هەموو دامەزراوەیەکی حکومی و نا حکومی دەبێت، ئاراستەی وەزارەت دەکەرێت بە مەبەستی ڕاستاندنی( تصدیق کردنی) بە زمانی (کوردی وعەرەبی) دەکرێت.
پێداویستیەکانی: بڕی 30 هەزار دینار وا‌صل دەکرێت هەروەها (1) وێنەی رەنگاورەنگ
:تێبینی
داواكار ده‌توانێت زیاتر له وێنه‌یه‌كی بڕوانامه داوابكات، به‌ڵام بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ك بڕی (15) هه‌زار دێناری لێ وه‌رده‌گیرێت. ( ئه‌مه‌ش به پركردنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت)
:بەگشتی کارەکانی بەڕێوبەرێتی تۆمار بریتین لە
١- وه‌رگرتنی خوێندکاران و دروستكردنی دۆسیه له‌دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی.
٢-پشتگیریكردنی خوێندکاران و بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له ماوەی خوێندندا.
٣-گواستنه‌وه‌ی خوێندنی خوێندکاران (له پەیمانگەوە بۆ پەیمانگەیەکی تر) به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی.
:٤-فه‌رمانه كارگێڕییه‌كان، وه‌ك:
أ)فه‌رمانی كارگێڕی وه‌رگرتنی خوێندکاران : له‌دوای ده‌رچوونی فەرمانی کۆتایی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت، فه‌رمانی کارگێڕی وه‌رگرتنیان بۆ دەردەکرێت.
ب)فه‌رمانی كارگێڕی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وه‌رگرتن: ئەم فەرمانە بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێ، كه دوای وه‌رگیرانیان لهپەیمانگە، بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك، په‌یوه‌ندی به پەیمانگەوە ناكه‌ن، بۆیە داواکاری بەرزدەکاتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت ، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی بەراییان.
ج)فه‌رمانی كارگێڕی ته‌رقین قید: ئەم فەرمانە بۆ ئهوخوێندکارانە ده‌رده‌كرێ، كه دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون، یان فەرمانی دەرکردنیان (فصل)هەبێت.
د)فه‌رمانی كارگێڕی دواخستن: بۆ ئه‌و خوێندکارانە ده‌رده‌كرێت، كه داوای دواخستنی خوێندن ده‌كه‌ن.
ه)فه‌رمانی كارگێری سزای ئاگاداركردنه‌وه: بۆ ئه‌و خوێندکارانە ده‌رده‌كرێت،كه سه‌رپێچی ڕێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی / ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی (٢٠٠٩) یاسایی ڕێکاری خوێندکاران دەکەن
ز)فه‌رمانی كارگێڕی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژەی نه‌هاتن: بۆ ئه‌و خوێندکارە ده‌رده‌كرێت، كه رێژەی نه‌هاتنیان له‌به‌ر هۆكارێكی گونجاو بووه (نه‌خۆشی ،یان پرسە، یان هاوسه‌رگیری) به به‌ڵگه‌وه.
ح)فه‌رمانی كارگێڕی كه‌وتن به هۆی قۆپیه‌كردن: بۆ ئهوخوێندکارانە ده‌رده‌كرێت، كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌دا، قۆپیه‌یان كردووه و به به‌ڵگه‌وه سەلمێنراوە.
گ)فه‌رمانی كارگێڕی به‌خشینی بڕوانامه‌ی دبلۆم: بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه هه‌ردوو ساڵی خوێندنیان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردووه. ئه‌م فه‌رمانه له دوای ئه‌نجامی كۆتایی قۆناغی دووەم و ئاهه‌نگی ده‌رچوون بەدەرکردنی فەرمانی کۆتایی لەلایەن و وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت ، ده‌رده‌كرێت.
م)فه‌رمانی كارگێڕی دەرکردن ( فصل): بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك دەردهكرێن، جا دەرکردنی كاتی بێت، یان یه‌كجاری.
پڕکردنەوەی فۆڕم: ئەگەر دەتەوێت لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین و بخوێنیت، دەبێت فۆڕم وەربگریت و پڕبکەیتەوە، پاشان بیگەڕێنیتەوە بۆتۆماری پەیمانگە هەروەها وەرگرتن لە ڕێگەی سیستمی زانکۆلاین ئەبێت کە لە لایەن وەزارەت کارا دەکرێت و داخڵی سیستم دەکرێت