دەربارەی
بەڕێوەبەرێتی تۆمار
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەرین، بروانامەی دیبلۆمی تەکنیکی، پیشەیی پێشکەش بە دەرچوانی پەیمانگەکە دەکات. سەرەرای ئامادەکردنیان بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار و کاری سەردەمی. ئاستی فێربوون و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لای خوێندکاران پەرەپێدەدات. بەشێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانە کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە خوێندکاران و دەڤەری ڕاپەڕین. شێوازی خوێندنی بۆڵۆنیا لە سیمیستەرەکان و کۆرسەکان لە پەیمانگەکەمان پەیڕەودەکەین، کە لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتە ئەوروپیەکان ئەم سیستەمە پەیرەودەکەن. لە شێوازی خوێندکار سەنتەری ئەرکەکان زیاتر خوێندکار ئەنجامی دەدات و هەوڵیان لەگەڵ دەدات. مامۆستا ڕۆڵی ئاراستەکەر و ڕێنیشاندەر دەبینێت، بەڵام ئەوەشمان لە خەیاڵبێت. ئازار و ماندوویی خوێندن کاتییە و تێدەپەڕێت بەڵام ئازاری نەخوێندن تاکو کۆتایی ژیانت لەگەڵت دەبێت.
بەڕێوبەرێتی تۆمار، یەكێكە لە بەڕێوەبەرێتیە گرنگەكانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین، بەوپێیەی کارە سەرەکییەکانی خوێندکارانی کەوتۆتە ئەستۆ. لە بەڕێوبەرێتی تۆماردا هەموو زانیارییەكی كەسی خوێندکار لە ماوەی خوێندنیدا لەگەڵ هەموو ئەوشتانەی لەو ماوەیەدا دەیگرێتەوە، یاخود بە درێژایی ژیانی داوای دەکات تۆماردەكرێت و لە دۆسیەی تایبەت بە خۆیدا هەڵدەگیرێت.