: ئەرک
بەڕێوەبەڕێتی تۆمار / بەرپرسە لە پڕۆسەی وەرگرتن لەڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان. هەروەها بەرپرسە لە هەڵگرتن و پاراستنی دۆسیە و زانیارییە کەسیەکانی خوێندکاران. هەروەها نوسراوی پشتگیری و میکانیزمی پێدانی بڕوانامەی دەرچوون لە ڕێگەی ئەم بەڕێوەبەرێتییەوە دەبێت
:بەرپرسیارییەتی
بەڕێوەبەرێتی تۆمار / هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی ببینە ناوەندێکی باوەڕپێکراو و داهێنەرانەری ئەکادیمی، دڵنیابوون لە جێبەجێکیردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نایابی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی خوێندکاران کە پاڵپشتی فێربوونی درێژخایەن دەکات و بەشداری لە گەشەپێدانی نیشتمانی دەکات
:ئامانج
بەڕێوەبەڕێتی تۆمار لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەرین ئامانجیەتی لە جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێنماییەکانی تایبەت بە وەرگرتن و دەرچوونی خوێنداران و وەرگرتنی خوێندکاران لەو بەشانەی بازاری کاریان هەیە. لەهەمان کاتدا ڕێکخستن و سیستەماتیک کردنی ئەم پڕۆسانە بە شێوەیەکی سەردەمی