✧ یەکەمین خولی دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین

ئەمڕۆ، پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/١١ بە ئامادەبوونی بەڕێزان
شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا، د. توانا نجف نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی، کاک هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، ئەندامانی پەرلەمان، بەڕێز حسین محمود ابراهیم قائیمقامی قەزای ڕانیە، سەرۆکی زانکۆ ڕاپەڕین (بە وەکالەت)، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار و کەسایەتیە سیاسی و کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەری ناوەندە تەندروستی و پەروەردەییەکان، ڕاگری کۆلێژ و پەیمانگەکان، دەرچووان و خانەوادە بەڕێزەکانیان، ئاهەنگی یەکەم خولی دەرچووانی خوێندکارانی پەیمانگەکەمان بۆ ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە هۆڵی ڕۆشنبیری ڕانیە بەڕێوەچوو.

لەم ئاهەنگە شایستەیەدا، کە هەر یەک لە بەڕێزان ڕاگری پەیمانگە و بەڕێز پارێزگاری سلێمانی وتاریان پێشکەش کرد، خوێندکارانمان بە شانازییەوە پێیان نایە ناو قۆناغێکی نوێی ژیانیان بۆ خزمەتکردنی کورد و کوردستان. ئێمە دڵنیاین دەرچووانمان لە هەر کوێ کار بکەن بەوپەڕی ئاکاری پیشەییانەوە سەربەرزمان دەکەن.

سوپاسی بێ پایانمان بۆ سەرجەم لایەنە حکومی و ناحکومییەکان بۆ هاوکاری بێ وێنەیان لە ناویاندا هۆڵی ڕۆشنبیری ڕانیە.

دووبارە پیرۆزبایی لە دەرچووان و خانەوادەکانیان دەکەین.

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین

Leave A Comment

All fields marked with an asterisk (*) are required