ئاهەنگی دەرچوونی خولی دووەمی خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین؛ هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی گەشتر

ئاهەنگی دەرچوونی خولی دووەمی خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین؛ هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی گەشتر 🎓✨

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٦، لە کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆش و بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. توانا نەجەف)، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دووەمین ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، دەرچووان بە پۆشینی جلی ڕەسەنی کوردییەوە سیمایەکی ناوازەیان بە ئاهەنگەکە بەخشی و خۆشی و کامەرانی خۆیان بۆ تەواوکردنی ئەم قۆناغە زانستییە دەربڕی. ☀️

Leave A Comment

All fields marked with an asterisk (*) are required